سبەی لە دەڤەری سۆران دەست بەدابەشكردنی نەوت دەكرێت

سبەی لە دەڤەری سۆران دەست بەدابەشكردنی نەوت دەكرێت
بڕیارە سبەی چوارشەممە لە دەڤەری سۆران دەست بە دابەشكردنی نەوت بكرێت و بەرپرسێکیش زانیاری لەمبارەیەوە دەخاتە روو.

میكائیل مەجید، بەرێوەبەری بنكەی خۆراكی سۆران، بە (باسنیوز)ی رايگەیاند: "لە ژێر سایەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆخزمەت گەیاندن بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، بڕیارە سبەی چوارشەممە ٢١ی١٠ی٢٠٢٠، دەست بە دابەشکردنی نەوت لە دەڤەرەکەمان بکرێت".

گوتیشی: "لەلایەن لێژنەی سامانە سروشتییەكانەوە داوای کۆبۆنی خۆراكی مانگی پێنجیان كردووە و لەسەر ئەوە نەوتەكە دابەش دەكەن و سەرەتاش لە ناحیەی سیدەکانەوە دەست پێدەکات".

ئەوەشی خستە روو، "بەرنامەمان وایە سبەی بەر لەدەسپێكردنی دابەشكردنی نەوت لە باڵەخانەی قائیمقامییەت لەسەر چۆنیەتی دابەشكردن و ئەو میكانیزمەی دامانناوە ووردەكاری تەواو بۆ دەزگاكانی راگەیاندن دەخەینەروو".












باسنيوز


Top