فەرماندەیەکی پێشمەرگە: لە شەڕی پردێ حەشدی شەعبی رووی نەدەهات بریندارەکانی بباتە کەرکووک

فەرماندەیەکی پێشمەرگە: لە شەڕی پردێ حەشدی شەعبی رووی نەدەهات بریندارەکانی بباتە کەرکووک
لەداستانی پردێ ئەوەندە چەکداری دوژمن کوژران و بریندار بوون ڕویان نەدەنات بریندارەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەرکووک بکەن

فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە داستانی پردێ، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی برینداریان ئەوەندە زۆر بوو، روویان نەدەهات بیانبەنەوە نەخۆشخانەکانی کەرکووک.

کادیر شەھید نازم، فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کەرکووک، ڕایگەیاند، دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، پێشمەرگەکانی یەکێتی سەنگەرەکانیان چۆڵ کرد و پاشەکشەیان کرد، بەڵام ”ئێمە تا بەرەبەیان شەڕمان کرد و خۆمان بەرامبەر هێرشی حەشدی شەعبی راگرت“.

کادیر شەهید نازم هەروەها رایگەیاند، لەسەر رێنوێنیی سەرۆک بارزانی، پێشمەرگە بڕیاری دا پردێ بکاتە گۆڕستان بۆ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێرشەکەی ئەو میلیشیایانەی تێکشکاند.

ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەش کرد، شەڕەکەی پردێ داستانێکی قارەمانانەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانە، پێشمەرگە توانی زەبرێکی تووند لە میلیشیا و هێزە عێراقییەکان بدات، بەجۆرێک لەو شەڕەدا زیاتر لە 150 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران، تەنانەت برینداریان ئەوەندە زۆر بوو ڕوویان نەدەھات بریاندارەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕزگاریی کەرکووک بکەن، بەڵکو بریندارەکانیان دەگواستەوە بۆ ناوچەکانی دیکە.

کادیر شەهید نازم جەختی لەوە کردەوە، کە ئەگەر داستانی پردێ نەبوایە، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی تاوەکو ھەولێر و دھۆک دەڕۆشتن، دواتر دەچوونەوە شاری سلێمانی و دەووروبەریان کۆنترۆڵ دەکرد، بەڵام ”سەرەڕای ئەوەی لایەنێک خیانەتێ لێ کردین و خەنجەری ژەھراوی لێداین، بەڵام بە رێنوێنیی سەرۆک بارزانی رێگەمان نەدا هێزەکەی دوژمن پێبخاتە ناو هەولێر و هیچ ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان“.













باسنیوز


Top