سه‌رکرده‌یه‌کی پارتی ورده‌کاریی داستانی پردێ ده‌گێڕێته‌وه
د.فه‌رهاد که‌رکووکی، ئه‌ندامی ئەنجوومەنی سه‌رکردایه‌تی که‌رکووک-گه‌رمیانی پارتی رايگەیاند، ساڵیادی داستانی پردێ رۆژێکی مێژووییە بۆ خه‌ڵکی کوردستان.
فەرهاد کەرکووکی هەروەها رایگەیاند، دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، هه‌وڵێک هه‌بوو بۆ لەناوبردنی پارتی و داگیرکردنی هه‌ولێر و نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، به‌ڵام پێشمه‌رگه له رۆژی 20-10-2020 لە شارۆچکەی پردێ شکستی بەو هەوڵە هێنا و هەرێمی کوردستانی پاراست.
ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەو هێزانە دا، کە بەشداربوون لە داڕشتنی پلانی شکستهێنانی بە هێرشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و پاراستنی هەولێر و هەرێمی کوردستان و بریتی بوون لە هێزەکانی زێرەڤانی، فەرماندەیی کەرکووک، لیوای تایبەت، هێزەکانی لەشکری کوردستان، بەشێکی زۆری پێشمەرگەکانی ناو کەرکووک و هێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی حوسێن یەزانپەنا.
فەرهاد کەرکووکی لە گێڕانەوەی باسی رۆژی شەڕەکەی پردێ، رایگەیاند، له ناوچه‌ی پردێ شه‌ڕ رووی دا، شه‌ڕێکی زۆر قورس، شه‌ڕی مان و نه‌مان، پێشمه‌رگه قاره‌مانانه شه‌ڕی کرد فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه له‌ناو به‌ره‌ی جه‌نگ بوون، سه‌رکردایه‌تیی پێشمه‌رگه بەسه‌ر به‌ره‌کانی شەڕ دابەش کرا.
کەرکووکی جەختی لەوە کردەوە، کە جگە لە چەکداری وڵاتانی دیکە، هێزی نەیاری کوردستان گەورەترین پشتیوانیی سەربازی و چەکی هاوپەیمانانی لەبەردەست بوو، بەڵام پێشمەرگە بە ورەیەکی بەرزەوە شکستی بە هێرشەکەی حەشدی شەعبی هێنا.
ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، کە سەرۆک بارزانی رۆڵێکی گرنگی لە سەرکەوتنی پێشمەرگە و بەرزکردنەوەی ورە، بینی و دواجار بە سەرکردایەتیی جەنابیان، پێشمەرگە شکستی بە هێرشی میلیشیاکان هێنا.
باسنيوز
