نووسەر و شاعیر جەمال حەوێزی کۆچی دوایی کرد
یووسف کەلکانی، قایمقامی کۆیە ڕا یگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی١٠ی٢٠٢٠ جەمال ڕەشید حەوێزی نووسەر و شاعیری دیاری شاری کۆیە، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد".
جەمال حەوێزی لە بنەماڵەی دیاری حەوێزییەکانی شاری کۆیەیە و لە پەنجاکانی سەدەی رابردوو دەستی بە نووسین کردووە، ھاوکات شیعر و وتاری لە گۆڤارەکان بڵاو کردووەتەوە".
بەدەر لەوەش لە سەرەتای ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردووەوە بە کامیراکەی کاری وێنەگرتنی کردووە و خاوەنی چەندین بەرھەمی ئەدەبییە.
باسنیوز
