سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگای خێرای هەولێر - دهۆک دەکاتەوە
كاتژمێر 11ى پێش نیوهڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2020/10/20، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتى ههرێمى كوردستان، ڕێوڕەسمی کردنەوەی ڕێگای جووتسایدی ڕووڤیا - گۆپاڵ بەڕێوە دەچێت.
ئەم ڕێگایە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری ڕێگەوبان، ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتوچۆی نێوان هەولێر و دهۆک دەکات.
درێژیی ڕێگاکە 22 کیلۆمەتری جووتسایدە (سێ هێڵی هاتن و سێ هێڵی چوون)، لەگەڵ شەش ئۆڤەرپاس و پردێک و سێ کیلۆمەتری هاتوچۆی خێرا (ئۆتۆبان).
باسنيوز
