به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی به‌ مینحه‌ی ئه‌و زیندانییه‌ سیاسییانه‌ ده‌درێت كه‌ مووچه‌ی دیكه‌یان له‌ حكومه‌ت نییه‌

به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی به‌ مینحه‌ی ئه‌و زیندانییه‌ سیاسییانه‌ ده‌درێت كه‌ مووچه‌ی دیكه‌یان له‌ حكومه‌ت نییه‌
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری بەردەوامی منحەی ئەو زیندانییە سیاسییانە دا، کە ماوەی (10) ساڵی منحەیان تەواو بووە و ھیچ موچەیەکی دیكه‌یان لە حکومەت نییە.

بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، بە کوردستان24 ی راگەیاند، بەفەرمانی مسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیانی زیندانیانی سیاسی کە ماوەی 10 ساڵی منحەیان تەواو بووە، بڕیاری بەردەوامی منحەی ئەو زیندانییە سیاسیانە درا کە هیچ مووچەیه‌کی دیكه‌یان لە خەزێنەی حکومەت نیە، پاش پرۆسەی پاکتاوی لیستەکانیان بەپێی یاسای چاکسازی ژمارە 2ساڵی 2020 لایەنە پەیوەندیدارەکان بەکاری پێویست هەڵدەستن.
k24 -
Top