کارەبای سلێمانی هاووڵاتییان لەبارەی لێخۆشبوو‌ن لە %15ی قه‌رزی كاره‌با ئاگادار دەکاتەوە
بەپێی راگەیاندراوێکی کارەبای سلێمانی کە تێیدا هاتووە: ئاگادارى گشت هاوبه‌شانى كاره‌باى سنورى پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌ینه‌وه كه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به لێخۆشبوو‌ن له %15ی قه‌رزی كاره‌بای هاوبه‌شان له 31/10/2020 كۆتایی دێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ده‌یه‌وێت سوودمه‌ندبێت له‌م بڕیاره، تا كۆتایی ئه‌م مانگه سه‌ردانی به‌شه‌كانى فرۆشتنى وزه‌ی كاره‌با لە سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى دابه‌شكردنى كاره‌با بكات.
باسنيوز
