هاتوچۆى هه‌ولێر شۆفێرانى تاكسى ئاگادار ده‌كاته‌وه
فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕاى گه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن بڕیارى دا شۆفێرانى تاكسى به‌پێى خشته‌یه‌ى ڕۆژێك به ژماره‌ى تاك و ڕۆژێك به ژماره‌ى جووت كار بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك له شۆفێران پابه‌ند نین".
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر سه‌رجه‌م شۆفێرانى تاكسى ئاگادار كرده‌وه و گوتى: "ئه‌و شوفێرانه‌ى تاكسى كه سه‌رپێچیى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاند ده‌كه‌ن، ئه‌و كاته له‌لایه‌ن كامێراكانى چاودێرییه‌وه سزایان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه پێویسته شوفێران به بڕیاره‌كانى وه‌زارتى گواستنه‌وه پابه‌ند بن".
باس‌نیوز
