قائیمقامییه‌تی سلێمانی هۆشداری بە دوكانداران دەدات
بەپێی راگەیاندراوێکی قائیمقامیه‌تی سلێمانی کە تێیدا هاتووە: "به‌هۆی كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی و سه‌رپێچیكردن له بڕیاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كه شوێنكاری ده‌رزی لێدان و ته‌داوی كردنێكی له شه‌قامی ئۆرزدی (گۆران) داده‌خات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه".
روونیشکراوەتەوە، له سه‌ردانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بۆ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی، لیژنه‌ی یه‌ك، سێ پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆمار كردوه له‌گه‌ڵ ئاگادار كردنه‌وه‌ی چه‌ند شوێنێك.
ئاماژە بەوەش کراوە، سه‌رپێچیكردن له بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌سه‌كان و خاوه‌ن شوێنه‌كان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه، بۆیه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی دوكان و بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن و به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان ده‌كه‌ن، سزای سه‌رپێچیكارانیش ده‌ده‌ن.
هەروەها جەختیشکراوەتەوە، ئاگاداری ئه‌و شوێنانه کراوەتەوە کە خواردن و خواردنه‌وه به شێوه‌ی دلیڤه‌ری پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌و کەلوپەلانەی ماوه‌ی به‌سه‌رچووه له‌ناوببه‌ن و له ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نییدا به‌كاری نه‌هێنن به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ستبه‌جێ به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
باس‌نیوز
