ئاگادارییه‌ك بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان بڵاو ده‌كرێته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20/4/2020، نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و، تێیدا هاتووه: "هیچ کەسێک بەبێ ڕەزامەندی و ڕێگەپێدانی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە میکانیزم و شێوازەکەی پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە لەلایەن وەزارەت، ناتوانێت بێتە ناو سنووری پارێزگای هەولێر".
له ڕوونكردنهوهكهدا هاووڵاتییان ئاگادار كراونه‌ته‌وه: "بۆیە داواکارین کەس خۆی لەڕێگا نەدات، چونکە ڕێگەی هاتنە ژوورەوەی نادرێت، تەنانەت ئەوانەشی کە فۆرمی وەزارەتی ناوخۆیان هەیە لە هەر دەروازەیەکەوە بێتەوە نێو سنووری پارێزگای هەولێر، پشکنینی کۆرۆنای بۆ ئەنجام دەدرێت، ئینجا دێنە ناو هەولێر".
باس‌نیوز
