وه‌زیرى ته‌ندروستى: كات ماوه بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان سه‌ركه‌وتنى كۆتایی به‌سه‌ر كۆرۆنا ڕابگه‌یه‌نین
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20/4/2020، كونسوڵخانه‌ى چین له هه‌ولێر چه‌ند پێداویستییه‌كى پزیشكی پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێمى كوردستان كرد و له‌مباره‌یه‌وه د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستى له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕاى گه‌یاند: "ئه‌مه چواره‌مین جاره كونسوڵخانه‌ى چین له هه‌ولێر پێداویستیی پزیشكى پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كات".
گوتیشى: "پێداویستییه پزیشكییه‌كانى ئه‌مجاره له حه‌وت بابه‌ت پێك هاتوون، هه‌زار و هه‌شت تێست بۆ پشكنینى تاقیگه‌یی بۆ ڤایرۆسى كۆرۆنا، جلى تایبه‌ت بۆ تیمه ته‌ندروستییه‌كان بۆ خۆپارێزى له ڤایرۆسه‌كه، چاویلكه‌ى تایبه‌ت به خۆپارێزى، ده‌ستكێش و ماسكى تایبه‌ت، هه‌روه‌ها كه‌ڤه‌رى پێڵاوداپۆشین و چه‌ند پێداویستییه‌كى له‌به‌ركردن بۆ خۆپارێزى له ڤایرۆسى كۆرۆنا".
وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌ش كرد: "تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامین له پشكنین به‌دواى گومانلێكراون و به‌ره‌و ڕه‌وشێكى باش ده‌چین، كات ماوه بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان سه‌ركه‌وتنى كۆتایی به‌سه‌ر كۆرۆنا ڕابگه‌یه‌نین، چونكه پێویستمان به دڵنیابوونى یه‌كجاری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ڕای بگه‌یه‌نین هه‌رێمى كوردستان دووره له‌و ڤایرۆسه".
د. سامان به‌رزنجى ئاشكراشى كرد: "ته‌ندروستیی هاووڵاتییان تاكه ئامانجى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه".

باسنيوز