له ئێران زیاتر له هه‌زار كه‌سى دیكه تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20/4/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 91 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، پێنج هه‌زار و 209 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 294 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 83 هه‌زار و 505 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 59 هه‌زار و 273 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
