دكتؤر عەرەفات کەرەم ستونى به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له‌ باره‌گای بارزانی : هێشتا له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی پشكی كورد نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ رێك كه‌وتن

دكتؤر عەرەفات کەرەم ستونى به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له‌ باره‌گای بارزانی :  هێشتا له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی پشكی كورد نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ رێك كه‌وتن

د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له‌ باره‌گای بارزانی راگەیاند، تائێستا دیار نییه‌ مستەفا كازمیی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق سه‌ردانی هەرێمی کوردستان دەكات یان نا.

عەرەفات کەرەم هەروەها رایگەیاند، لایەنە شیعه‌كان باس لەوە دەکەن، کە مستەفا کازمییان لە دانانی وەزیرەکانی کابینەکەی سەرپشک کردووە و سوننه‌كانیش گفتوگۆیان لەگەڵ كردووه‌م، تەنیا ماوە لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان گفتوگۆ بکات، کە جارێ هیچ بەرچاوڕوونییەک نییە.

به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له‌ باره‌گای بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، کە پشکی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی عێراق چوار وەزارەتە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو کابینەیە بچووککراوەتەوە و بۆ تەنیا ساڵێکیش دەستبەکار دەبێ، رەنگە ببێتە سێ وەزارەت و دیاریش نییە وەزارەتەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێ یان هەمان ئەوانەی پێشوو دەبن.
Top