جێگری سەرۆکی حدکا: ئەو لێدوانەی لەبارەی مستەفا سەلیمی دراوە گوزارشت لە بیروڕای ئێمە ناکا
پاش ئەوەی چەندان ڕۆژنامەنووس و چالاکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایان کرد کە مستەفا سەلیمی، بەندکراوێکی سیاسیی کورد پاش هەڵاتنی لە بەندیخانەی سەقز، هاتووەتە شارۆچکەی پێنجوێن لە سنووری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان و لەلایەن ئەنجامدەرانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە. میدیای گرووپە خیانەتکارەکە لە زاری ئیسماعیل ره‌حمانی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حدکاوە بڵاویان کردەوە کە گوایە هیچ بەڵگەیەکی دروست نییە مستەفا سەلیمی لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە رادەستی ئێران کرابێتەوە.
لە بەرامبەردا حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی، جێگری سه‌رۆكی حدکا رایگەیاند کە ئەو پرسە پەیوەندی بە حزبەکەی ئەوانەوە نییە و ”هه‌رچی لەمبارەیەوە بڵێین ناڕاستە“.
جەختیشی کردەوە کە ئەو لێدوانەی ئیسماعیل رەحمانی ”ته‌عبیر له بیروڕای حزبی دیموکراتی كوردستانی ئێران ناكات و خۆشم قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م له‌و باره‌وه، شتێك ئاگای لێنییه هیچ جۆرێك دروست نییه قسه‌كردن له‌سه‌ری".
مامۆستا حەسەن شەرەفی ئاماژەی بەوە کرد کە "هێشتا پرسه‌كان روون نییه له لامان، له‌گه‌ڵ روون بوونه‌وه‌ی، بزانین به خۆمان و سه‌رجه‌م حزبه‌كانه‌وه هه‌ڵوێستمان ده‌بێت، ئێستا به‌رچاومان روون نییه، له‌گه‌ڵ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی ته‌واوی كه‌یسه‌كه، هه‌ڵوێستمان ده‌بێت“.
هەر لەمبارەیەوە د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند کە حکوومەت ئاگای لەم بابەتانە نییە کە لە راگەیاندنەکانەوە لەبارەی مستەفا سەلیمییەوە دەکرێن و بەو هۆیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە.
باس‌نیوز
