مه‌سرور بارزانى بەبۆنەی جەژنی قیامە په‌یامێكى پیرۆزبایی بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/4/2020، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامە په‌یامێكى پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌دات: "بەبۆنەی جەژنی قیامە، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی مەسیحی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم خوای مەزن ڕۆژوو و نزاکانیان قبووڵ بکات و لە کەشێکی خێر و خۆشی‌دا ڕۆژانی جەژن بەڕێ بکەن".
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باس له‌وه‌ش ده‌كات: "کوردستان هەر لەدێرزەمانەوە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئایینی بووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پابەندبوونی خۆی بە داکۆکیکردن و پاراستن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە".
مه‌سرور بارزانى ده‌شڵێت: "ئەم جەژنە هاوکاتیشە لە گەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ئەو دۆخە سەختەی هەرێمی کوردستان و تەواوی جیهانی گرتووەتەوە، بەم بۆنەوە داواکارم لە هاووڵاتییانی خۆشەویست بەردەوام بن لە پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان".
باسنيوز
