له ئیسپانیا ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى كۆرۆناوه بۆ زیاتر له 16 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا تا ئێستا (شه‌ممه 11/4/2020)، له ئیسپانیا چوار هه‌زار و 830 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوونه، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه گه‌یشته 163 هه‌زار و 103 كه‌س.
هه‌ر له ئیسپانیا 510 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، كۆى گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه، گه‌یشته 16 هه‌زار و 353 كه‌س.
هه‌ر به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا له ئیسپانیا 59 هه‌زار و 109 كه‌س له په‌تاى كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
