له كه‌ركووك دوو كه‌سى دیكه تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون
سامان یابه، گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیی كه‌ركووك ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9/4/2020 دوو حاڵه‌تی دیكه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا له كه‌ركووك تۆمار كرا، كۆی حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون به په‌تاكه له كه‌ركووك گه‌یشته 23 كه‌س، به گشتی و له ناویاندا 12 كه‌سیان له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه و هێشتا ڤایرۆسه‌كه له گیانیاندایه و 10 كه‌سیشیان چاك بوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێ هێشتووه، یه‌ك حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش هه‌یه".
گوتیشی: "ژماره‌ى گومانلێكراوان به په‌تاى كۆرۆنا له كه‌ركووك ڕۆژانه كه‌م و زیاد ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى كه ئه‌نجامى پشكنینه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه و دڵنیا بین كه تووش نه‌بوونه، له دابڕگه‌ى پزیشكى (كه‌ره‌نتین) ده‌رده‌چن".
باسنيوز
