وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: له هه‌ولێر تووشبوویه‌كى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9/4/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشان کرا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، تووشبووه نوێیه‌كه ئافرەتێکی تەمەن 38 ساڵه دانیشتووی گوندی کانی گەنییە و بەرکەوتەی تووشبوانی پرسەی ماتەمینیی گەڕەکی کارێزانە.
