ئاگادارییه‌ك له ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/4/2020، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاگادارییه‌كى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه، پابه‌ندی بڕیار و ڕێنوێنییه‌كانی خۆپارێزی بن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌و ئاسانكارییانه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاری لێ داوه، له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكه و ناكرێت له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه خراپ به‌كار بهێنرێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "به‌داخه‌وه وه‌ك تێبینیمان كردووه به‌شیك له هاووڵاتییان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ده‌ر له یاسا و ڕێنوێنییه‌كان شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان به‌كار بهێنن".
ده‌قى ئاگادارییه‌كه‌ى ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان:
ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنووره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه پابه‌ندی بڕیار و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌و ئاسانكارییانه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاری لێداوه له‌پیناو ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییهسهرهكییهكانی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكه و ناكریت له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه خراپ به‌كاربهێنرێت.
به‌داخه‌وه وه‌ك تێبینیمان كردووه به‌شیك له‌هاووڵاتیان هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ده‌ر له‌یاساو رینماییه‌كان شه‌قام و شوینهگشتییهكان به‌كاربهێنن.
پێویسته هه‌موولایه‌ك به‌باشی له‌وه‌تێبگه‌ین قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ وه‌ك چۆن له‌به‌یانی ژماره 23 وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه جێبه‌جێده‌كریت تا به‌رواری 10ی نیسان.
سوپاس بۆخوا تائێستا گه‌رمیان سه‌لامه‌ته و هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوی تێدا تۆمارنه‌كراوه تكامان وایه هاوكاربن بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌لامه‌تی و بێ زیان ئه‌م قۆناغه تیپه‌ڕێنین.
سوپاسی پابه‌ندبوونی هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین كه‌له‌ڕابردوودا به‌باشی هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوون و ماندوبونی هێزه ئه‌منییه‌كانیان له‌به‌رچاوگرتووه، ئومێدمان وایه له‌داهاتووشدا پشتیوانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداربن بۆئه‌وه‌ی ڕیكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ وه‌كو خۆی حێبهجێبكریت.
جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ركه‌سێك به‌بێ پاساوی یاسایی و به‌بێ رێگه‌پێدانی فه‌رمی پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و ڕینماییه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت بكات ڕیكاری پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان
7 ی نیسانی 2020
باسنيوز
