سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر: سه‌دان هه‌زار گوڵ له هه‌ولێر ده‌چێندرێن
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6/4/2020، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "سەرۆكایەتیی شارەوانیی ھەولێر لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەیی پارك و باخچەكان بە سەدان ھەزار گوڵی جۆراوجۆر لە (قەدیفە و پەپوولە)ى شارى قه‌ڵا و مناره‌ى پێ دەڕازێنێتەوە".
باس له‌وه‌ش كراوه، سه‌رجه‌م گوڵه‌كان بەرھەمی نەمامگەی نموونەیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەیی پارك و باخچەكانن.
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "ئەم كارەش لە بەردەوامی و ھاوتای كارەكانی دیكه‌ى شارەوانیمان لە ھەڵگرتنی زبڵ و خاشاك و چاككردنەوەی قۆرت و چاڵەكان و لادانی زێدەرۆیی و ڕشاندنی دژەڤایرۆس ....ھتد دێت".
باسنيوز
