دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاگادارییەك بڵاو دەكاتەوە
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/4/2020، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه و ، وەك پابەندبوون بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ماوەی 48 كاتژمێر پڕۆژەی هێڵی گەرمی خۆراك ڕادەگیرێت، لە گۆڕانكاری و هەر بڕیارێکی نوێ، هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه".
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له هه‌رێمى كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی پرۆژه‌ى هێڵى گه‌رمى خۆراكى بۆ هاووڵاتییان به‌رده‌ست كردووه، كه هه‌ر خانه‌واده‌یه‌كى كه‌مده‌رامه‌ت، یان ئه‌و خانه‌وادانه‌ى پێویستیان به خۆراكه، په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش له‌ڕێگه‌ى تیمه تایبه‌ته‌كانى خۆیانه‌وه، خۆراكیان بۆ دابین ده‌كه‌ن و ده‌گه‌یه‌ننه پێش ماڵه‌كانیان.
باس‌نیوز
