به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى مووچه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى مووچه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى چۆنیه‌تیی دابه‌شكردنى مووچه‌ى خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3/4/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: "ڕۆژى شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ 4 و 5ى نیسان، مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و مووچەی کەمئەندامان دابەش دەکرێت.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، لەپێناو بەرژەوەندیی فەرمانبەران و توێژی خاوەن پێداویستیی تایبەت و پاراستنیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتییان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركردووه‌.


ده‌قى بڕیاره‌كان:

1 - ئاسانکاریکردنی هێزەکانی ناوخۆ لە هاتوچۆی فەرمانبەران و کەمئەندامان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

2 - دابەشکردنی مووچەی کەمئەندامان بەپێی پیتی ئەبجەدی و لە کاتەکانی جیاواز کە خشتەی دابەشکردنەکە لە خوارەوە هاوپێچ کراوە.

3 - ئاسانکاريی بانکەکان لە پێدانی مووچەی کەمئەندامان بەشێوەیەک ئەگەر کەمئەندام خۆیشی ئامادە نەبوو، بریکارەکەی یان خزمی پلە یەکی بتوانێت مووچەکەی وەرگرێت، بە مەرجێک ناسنامەی کەمئەندامەکەی پێ بێت.

4 - لەکاتی پێویست نووسینگەی بانکەکان دەتوانن باڵەخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتيی گشتیمان بە کار بهێنن بۆ دروستنەبوونی قەرەباڵغی.

5 - دانیشتوانی ئەو شوێنانەی کەرەنتینە کراون بە تایبەت (سێبیران)، بە پەیوەندی کردنیان بە ژمارە موبایلی ٤٤٨۲۷٥۰ مووچەکانیان بۆ دەبردرێتە ماڵەکانیان و پێویست ناکات خۆیان سەردانی بانکەکان بکەن.

داوا لە فەرمانبەران و کەمئەندامانی خۆشەویست دەکەین پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن و لە کاتی سەردانیان بۆ فەرمانگە و بانکەکان دەستکێشیان لەدەست بێت، ماسك ببەستن و دوور بن لەبەریەککەوتن لەگەڵ کەسانی تر

خشتەی دابەشکرنی مووچە بەپێی پیتی یەکەمی ناوی کەمئەندامان

رۆژی شەممە بەرواری ٤ - ٤ - ۲۰۲۰

- کاتژمێر ٨ تاکو کات ۹ پیتی ـــ ٲ ـــ

- کاتژمێر ۹ تاکو کات ۱۰ پیتی ــــ ب،پ،ت،ث

- کاتژمێر ۱۰ تاکو کات ۱۱ پیتی ــــ خ ،ح،چ،ج‌،د،ذ

- کاتژمێر ۱۱ تاکو کات ۱۲ پیتی ــــ ر،ز،ژ

- کاتژمێر ۱۲ تاکو کات ۱ پیتی ـــ س ،ش، ص ،ض ، ظ

رۆژی یەکشەمە بەرواری ٥ - ٤ - ۲۰۲۰

- کاتژمێر ٨ تاکو کات ۹ پیتی ـــ ط ،ع ،غ ،ف

- کاتژمێر ۹ تاکو کات ۱۰ پیتی ــــ ق، ك، گ، ل

- کاتژمێر ۱۰ تاکو کات ۱۱ پیتی ـــ م

- کاتژمێر ۱۱ تاکو کات ۱۲ پیتی ــ ن ، هــ

- کاتژمێر ۱۲ تاکو کات ۱ پیتی ــ و ، ی.




باسنيوز
Top