ئاگادارییەک له‌باره‌ى دابەشکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی گەرمیان بڵاو ده‌كرێته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/4/2020، بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی گەرمیان، ئاگادارییه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، ئاگاداری سەرجەم خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی گەرمیان دەکەینەوە، ڕۆژی 4/4/2020، دەست بە دابەشکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییه تایبەته‌كانى گەرمیان ده‌كرێت، كه بەم شێوەیه‌ی خواره‌وه‌یه:
- کەلار، ڕۆژى شه‌ممه 4/4/2020، لە بانکی شێروانە به‌شه‌كانى 1، 2، 3، 4، 5، 6 دابەش دەکرێت، لە هەمان ڕۆژ و بەروار به‌شه‌كانى 7 و8 لە بینای بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی گەرمیان دابەش دەکرێت.
- ڕۆژی یەکشەممە 5/4/2020، به‌شى 9 لە بانکی شێروانە دابەش دەکرێت و لەهەمان بەروار و ڕۆژدا، دوو مووچەکان لە بینای بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی گەرمیان دابەش دەکرێت.
- ناحیەی ڕزگاری ڕۆژی دووشەممە 6/4/2020، لە هۆڵی بۆنەکانی شەهید حه‌مە کەلاری دابەش دەکرێت.
- کفری و ناوچە دابڕێنراوەکان لە ڕۆژی شەممە 4/4/2020 لە بانکی کفری دابەش دەکرێت.
- خانه‌قین لە ڕۆژی یەکشەممە 5/4/2020 لەبینای بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی خانه‌قین دابەش دەکرێت.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "بنکەی دابەشکردنەکان تاوەکوو کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ بەردەوامن، بۆیە داواکارین هەوڵ بدەن قەرەباڵغی دروست نەکرێت و ڕێنوێنییه‌كانى تەندروستی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەلامەتیی هەموان جیبەجێ بکەن".
باس‌نیوز
