وەزارەتی دەرەوەی چین: لێدوانی ئەمریکییەکان لەبارەی کۆرۆناوە زۆر قیزەوەنە

وەزارەتی دەرەوەی چین: لێدوانی ئەمریکییەکان لەبارەی کۆرۆناوە زۆر قیزەوەنە
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری میللیی چین وەڵامی لێدوانێکی بەرپرسانی ئەمریکا دەداتەوە و بە ”قێزەوەن“ ناوی دەبات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-4-2020، هوا چون تینگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندووە، پێویستە بەرپرسانی ئەمریکا واز لە بە سیاسیکردنی پەتای کۆرۆنا بێنن و سەرنج بخەنە سەر سەلامەتیی گەلەکەیان لەو پەتایە.

هوا چو تینگ هەروەها رایگەیاندووە، لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا لەبارەی شاردنەوەی ئامارە راستەقینەکانی پەتای کۆرۆنا لەلایەن بەرپرسانی چینییەوە بە ”قێزەوەن“ ناو دەبات.

پێشتر میدیا ئەمریکییەکان راپۆرتێکی نهێنیی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکییان بڵاو کردبووەوە، کە باسی لەوە دەکرد، چین ئاماری راستەقینەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنای بڵاو نەکردووەتەوە.











باسنيوز



Top