سەرجەم دەرمانخانە و نۆرینگە پزیشكییەكانی سۆران داخران

سەرجەم دەرمانخانە و نۆرینگە پزیشكییەكانی سۆران داخران
بە بڕیاری قایمقامی قەزای سۆران، سەرجەم سەنتەر و دەرمانخانە و نۆرینگە پزیشكییەكان لە سۆران داخران و تەنها چەند دەرمانخانەیەك مۆڵەتی كردنەوەیان پێ دراوە.

رێبوار مەحموود، بەرپرسی لیژنەی ئابووریی قایمقامیەتی قەزای سۆران، رایگەیاند: "دوای رێنماییەكانی وەزارەتی ناوەخۆ بۆ درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ، لە درێژەی رێكارەكانی پێویست بۆ خۆپارێزی و خۆپاراستن لە پەتای كۆرۆنا، بە بڕیار و چاودێریی كرمانج عزەت، قایمقامی قەزای سۆران، وەك تیمی لیژنەی ئابووریی سۆران، سەرجەم داخستنی تەواوی نۆرینگە و سەنتەرە پزیشكی و دەرمانخانەكانمان لە شاری سۆران داخست کە تا ئێستا كراوە بوون".

بەرپرسی لیژنەی ئابووریی قایمقامیەتی قەزای سۆران، ئەوەشی خستە ڕوو، تەنیا چەند دەرمانخانەیەك لە سەنتەری شاری سۆران لەبەر پێویستیی رۆژانەی هاووڵاتیان، مۆڵەتی كردنەوەیان پێ درا.











باسنیوز


Top