وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/4/2020، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاگادارییه‌كى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگادارى گشت هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وانه‌ى به‌هۆى ڕاگرتنى هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان له خێزانه‌كانیان دابڕاون، ده‌توانن له رێگاى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى (گه‌ڕانه‌وه‌ى خێزان) كه له ماڵپه‌ڕى وه‌زاره‌تى ناوخۆ (moi.gov.krd) دانراوه، داواكارى گه‌ڕانه‌وه‌ى خێزانه‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه".
باس له‌وه‌ش كراوه: "ئه‌م خزمه‌تگوزارییه تا 4/4/2020 به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتر هیچ داواكارییه‌ك وه‌رناگیرێت، هه‌روه‌ها ئه‌م فۆرمه به شێوازى (pdf edit) دروست كراوه و ده‌بێت خانه‌كانى به كۆمپیوته‌ر پڕ بكرێته‌وه و دواتر له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر (save) بكرێت و ڕه‌وانه‌ى ئیمێلى (diwan@moi.gov.krd) بكرێت، دواتر له ڕێگاى (SMS) داواكار ئاگادار ده‌كرێته‌وه له بڕیارى ڕه‌زامه‌ندى، یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ى داواكارى".
باسنيوز
