وەزیری تەندروستی هۆشداری لە نیشاندەرێکی مەترسیدار دەدات

وەزیری تەندروستی هۆشداری لە نیشاندەرێکی مەترسیدار دەدات
وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە نیشاندەرێکی مەترسیدار دەدات و داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات، پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.

کەمێک لەمەوبەر، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە پەیامێکدا ئاشکرای کرد کە هۆکاری تووشبوونی ١٣٩ حاڵەتی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا کە دەکاتە ٧٩٪ی سەرجەمی تووشبوانی پەتاکە، پابەندنەبوونە بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتنی یەکتر هەبووە.

هۆشداریشی دا و رای گەیاند: ”ژمارەکان نیشاندەرێکی مەترسیدارن، تکایە ئاگاداری خۆتان بن، نەیەنە دەرەوەی ماڵ و بەرکەوتنی کەسی تر مەبن، با کارەساتی تەشەنەکردنی کۆڕۆنا ڕوونەدات“.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی نیسانی ٢٠٢٠، شەش حاڵەتی تازەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا، بەم شێوەیەش سەرجەمی تووشبوانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ ١٧٦ حاڵەت بەرز بووەوە کە تائێستا ٢ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٦١ کەسیش چاکبوونەتەوە.













باسنيوز
Top