ئاگادارییەك لە بەڕێوه‌بەرایەتیی گشتیی شاره‌وانییەکانی سلێمانییه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/4/2020، بەڕێوه‌بەرایەتیی گشتیی شاره‌وانییەکانی سلێمانی، ئاگادارییه‌كى به‌شیی ژمێریاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری سەرجەم لێپرساوی بەش و هۆبەکانی ناو بەڕێوه‌بەرایەتیی گشتی دەکەینەوە، ڕۆژی دووشەممه 6/1/2020، کاتی دابەشکردنی مووچە، بۆ وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەرەکانیان لە بەڕێوه‌بەرایەتی ئامادە بن".
باس له‌وه‌ش كراوه: "هیچ فەرمانبەرێك بۆ وەرگرتنی مووچەکەی سەردانی بەڕێوبەرایەتی نەکات، لەلایەن بەرپرسی بەش و هۆبەکان مووچەکانیان دەگاتە دەست، ئەویش لەبەر سەلامەتیی تەندروستیی فەرمانبەران و دروستنەبوونی قەرەباڵغى، هه‌روه‌ها لەبەر خۆپارستن لە په‌تاى کۆرۆنا".
باسنيوز
