توێژەرێکی کۆمەڵایەتی: توندوتیژی لەدژی ئافرەتان لە کەرکووک زیادی کردووە
شۆخان محەمەد، توێژەری كۆمەڵایەتی، لە كۆمەڵەی هیوا بۆ مافەكانی ئافرەتان لە كەركووك ڕايگەیاند: "پێشێلكارییەكان لەدژی ئافرەتان لە كەركووك زیادیان كردووە، هەروەها كوشتن و خۆكوشتنی ئافرەتانیش زۆر بووە، هاوكات لە كەركووك هیچ پەناگەیەك نییە بۆ ئافرەتانی هەڕەشەلێكراو لە شارەكە".
گوتیشی: "بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە ژنێكی تەمەن 34 ساڵ بە ناوی (س، ك، ع) كە دانیشتووی گەڕەكی (نیدا)ی شاری كەركووك بوو، بە مردوویەتی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی پزیشكی دادوەری كەركووك و ئەو ژنە ئاسەواری فیشەك بە گیانییەوە بووە و ئێستاش لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە لەسەر ئەوەی، ئاخۆ ئەو ئافرەتە كوژراوە، یان خۆی كوشتووە، یئتر نمونەی لەو كەیاسنە لە كەركووك زۆرە".
باسنيوز
