كۆمەڵەی تالاسیمای ههولێر داوای خوێن دەكات
لەم بارەیەوە سروە عهلى جەباری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی تالاسيمیی ههولێر، ڕايگەیاند: "بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی کۆرۆنا،
گرفت بۆ تووشبوانی تالاسیمیا دروست بووە، بەشێوەیەك كە ئەو كەسانەی كە پێشتر خوێنیان بەو نەخۆشانە دەبەخشی، ئێستا ناتوانن سەردانی بانكی خوێن بكەن و خوێن ببەخشن".
گوتیشى: "لەم بارودۆخەدا پێوستیمان بە خوێنە، بۆیە داوا لە هاونیشتیمانی ئازیز دەكەین ئەوەی لە توانای دایە بۆ بەردەوام بوونی ژیانی تووشبوانه تالاسیما، دەتوانن لەڕێی ئەم چەند ژمارە موبایلانەی له خوارهوه ئاماژهى پێ دهكهین، پەیوەندی بە کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان بكەن، بۆ ئەوەی بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بەدوایدا بچن و دواتریش دەیانبەنەوە ماڵەوە".
سەبارەت بە كاتەكانی خوێنبەخشینیش، بەرپرسی ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی تالاسیمای ههولێر دهڵێت: "بانكی خوێن لە ههولێر 24 كاتژمێر كراوەیە، بۆیە ئەو كەسانەی دەیانەوێت خوێن ببەخشن، لە ڕووی كاتی چوون و هاتنیان كێشەیان نابێت، هەر كاتێك دەرفەتیان هەبوو، دەتوانن سهرهتا پهیوهندى به ژمارهكانهوه بكهن و بچن خوێن ببەخشن".
سروە عەلی ئهوهشى خسته ڕوو، بەهۆی زۆری ژمارەی نەخۆشیەكانیان كە نزیكەی 600 نەخۆش لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری و زیاتر لە 200 نەخۆشی دیكهى ئاوارەكان، مانگانە پێویستیان بە نزیكەی هەزار بتڵ خوێن هەیە.
ژماره تهلهفۆنهكان:
07504512877
07504652128
07507415445
باسنيوز
