میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان دهخرێته ڕوو
داماو محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدانی هەولێر ڕاگەیاند: "مووچەی کەسوکاری شەهیدان لە ماوەی پێنج ڕۆژدا دابهش دهكرێت، ڕۆژی 29 و 30ی ئهم مانگه كه دهكاته یەکشەممە و دووشەممە، مووچەی کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر دەدرێ، ڕۆژی سێشەممە 31ی 3 مووچەی کەسوکاری ئەنفال و بەرکەوتوانی کمیاوی دەدرێ، ڕۆژی چوارشەممە 1 و 2ی مانگى داهاتوو، مووچەی کەسوکاری شەهیدانی هاووڵاتی دەدرێ".
ئاماژەی بەوە دا، بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان ئاسانکاری هاتوچۆ بۆ کەسوکاری شەهیدان بکەن، دەبێ ناسنامەی شەهیدانەیان پێ بێ.
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدانی هەولێر جەختی لهوهش کردەوە، کەسوکاری شەهیدان لە هەمان بانکەکانی پێشوویان مووچە وەردەگرن، بەڵام دەبێ دەستکێش و ماسكی پزیشكییان بهكار هێنابێ و ڕەچاوی ڕێنوێنییه تهندروستییهكان بکەن و نابێ قەرەباڵغی بکەن، ههروهها دەبێ مەتر و نیوێک لێک دوور بن.
دووپاتی کردەوە لە شارۆچکە و ناحییەکانیش بانکەکان کراوە دەبن، ئەگەر لەو کاتەی دیاری کراوە کەسوکاری شەهیدان مووچەیان وەرنەگرت، ئەوە دەتوانن ڕۆژانی دیكهش سەردانی بانک بکەن.
داماو محەمەد ڕوونیشى كردهوه كه کێشەیەک لە دابەشکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدانی کەرکووک هەیە، پێشووتر کەسوکاری شەهیدانی کەرکووک لە هەولێر و چەمچەماڵ مووچەکانیان وەردەگرت، ئێستا هاتوچۆ نییە، "خەریکی چارەسەرکردنی ئەو کێشەین دەمانەوێ لە ڕێگەی لێژنەوە مووچەکانیان بۆ بەرین".
باسنیوز
