تووشبوویەکی نوێی کۆرۆنا لە دەربەندیخان تۆمارکرا

تووشبوویەکی نوێی کۆرۆنا لە دەربەندیخان تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تووشبوویەکی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراوە کە تەمەنی 30 ساڵانە.

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە پیاوێکی تەمەن 30 ساڵە و دانیشتووی شاری دەبەندیخانە".

بە تۆمارکردنی ئەو تووشبووە نوێیە، ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 100 تووشبوو کە دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 27 کەس چاکبوونەتەوە.


رووداو
Top