بەهۆی پابەندنەبوون بە نرخەوە بەشی سۆناری سێ نەخۆشخانەی ئەهلی داخران

 بەهۆی پابەندنەبوون بە نرخەوە بەشی سۆناری سێ نەخۆشخانەی ئەهلی داخران
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌ولێر بەهۆی پابەندنەبوون بە نرخەوە بەشی سۆناری سێ نەخۆشخانەی ئەهلی داخران.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25/3/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بە سەرپەرشتیی د. سامان حوسێن بەرزنجی، وەزیری تەندروستی تیمەکانی پشکنین و بەدواداچوونى سەر بە وەزارەتی تەندروستی، لە بەردەوامیی هەڵمەتەكانی گەڕان و پشكنیندا، هه‌روه‌ها بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنوێنییه‌كانى وەزارەتی تەندروستی و گرانكردنی نرخی سۆنار لە پارێزگای هەولێر، بەشی سۆنار لە نەخۆشخانەكانی (پاكی، CMC، دایك) داخران، هاوكات تاقیگەیەكی ددانیش كه‌ پابەند نەبوو بە ڕاگرتنی كارەكانی، داخرا.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، لێژنەكانی پشکنین بەردەوامن لە گەڕان و داوا لە هاووڵاتییانیش دەکەن، لەكاتی بینینی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە ڕێنوێنییه‌كانه‌وه‌، پەیوەندییان پێوە بكەن.









باسنيوز
Top