ماڵێکی تایبەت بۆ لەخۆگرتنی ئەو منداڵانە دەکرێتەوە کە تووشی ڤایرۆسی کۆڕنا دەبن

ماڵێکی تایبەت بۆ لەخۆگرتنی ئەو منداڵانە دەکرێتەوە کە تووشی ڤایرۆسی کۆڕنا دەبن
بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و کۆمەڵایەتیی سلێمانی ڕای گەیاند سەرقاڵی کردنەوەی ماڵێكی تایبەتن بۆ لەخۆرگرتنی ھەموو ئەو منداڵانەی کە گومان یان تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون.

عومەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی ڕایگەیاند: "لە درێژەی گرتنەبەری خۆپارێزیەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بە ھاوبەشی ڕێکخراوی یوونیسێف ھەنگای پێویستمان ناوە بۆ دروستکردنی ماڵێک بۆ لەخۆگرتنی منداڵان کە گومانی ھەڵگرتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان لێ دەگرێت ".

گوتیشی: "وێڕای خواستنی ھیوای ئەوەی ھیچ منداڵێک پێویستی پێی نەبێت، بەڵام لەحاڵەتی پێویست منداڵەکان لەو ماڵە چاوەدێری دەکرێن."













باسنیوز

Top