كاروانێكی ھاوكاری چین گەیشتە ھەولێر
ھێمن حوسێن، پەیامنێری كوردستان24 لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر رایگەیاند، ھاوكارییەكانی چین لە رێگەی فڕۆكەیەكەوە گەیشتە ھەولێر و لەلایەن كونسوڵخانەی چین لە ھەولێر رادەستی وەزارەتی تەندروستی دەكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، ھاوكاریەكەی حكومەتی چین بۆ ھەرێمی كوردستان بریتییە لە چەندین ئامێر و پێداویستی تەندروستی. دوا وەرگیرانی لەلایەنی وەزارەتی تەندروستی بەپێی پێویست بەسەر بەڕێوەبەرایەتی و بنكە تەندروستییەكانی ھەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
K24
