پلاسخارت: نەورۆز کاتی نوێبونەوە، ئاهەنگ گێڕانی میژو و ناسنامەیە بۆ کوردەکان
جینن هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق پەیامێکی ئاڕاستەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد و رایگەیاند، "نەورۆز کاتی نوێبونەوە و ئاهەنگ گێڕانی میژو و ناسنامەیە بۆ کوردەکان و چەندین گەلی تر لە سەرتاسەری جیهان، ئەم ساڵ لە ساتە وەختێکی تایبەت بە ئالنگارییەکان دێتەوە".
خانەوادەو هاوڕێیان ئاساییانە لەگەڵ یەکتری کۆدەبونەوە و بە ڕەنگاوڕەنگی ئاهەنگیان دەگێڕاو بەخێرهاتنی بەهاریان دەکرد، ئەمساڵ لە ماڵەکانەوە یادی ئەم ڕۆژە دەکەینەوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، خانەوادەو هاوڕێیان ئاساییانە لەگەڵ یەکتری کۆدەبونەوە و بە ڕەنگاوڕەنگی ئاهەنگیان دەگێڕاو بەخێرهاتنی بەهاریان دەکرد، "ئەمساڵ لە ماڵەکانەوە یادی ئەم ڕۆژە دەکەینەوە، چونکە روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها بە هاوکاری تەواوی هەمو تاکێک دەکرێت".
ساڵانە لە ئێوارەی 20ی ئازاری هەمو ساڵێکدا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە ناوچەکانی عێراق ئاگری نەورۆز دەکەنەوە و ئاهەنگ دەگێڕن
ساڵانە لە ئێوارەی 20ی ئازاری هەمو ساڵێکدا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە ناوچەکانی عێراق ئاگری نەورۆز دەکەنەوە و ئاهەنگ دەگێڕن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئاهەنگەکان راگیران.
پلاسخارت لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "هیوای نەورۆزێکی خۆشتان بۆ دەخوازم، با هەمومان بە تیشکی بەهار هیوا بدۆزینەوە، بدرەوشێتەوە بۆ نەوە و کۆمەڵگا و سنورەکان و ئاشتی و تەندروستی و یەکڕیزی بەدوای خۆی بێنێت".
خەندان
