وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: پارەی مووچە ئامادەیە
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، پارەی مووچەی فەرمانبەران ئامادەیە و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە، ڕێوشوێنێک بۆ دابەشکردنی مووچە دابنێن.
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەشی کوردیی (دەنگی ئەمریکا) ئاماژەی بەوە داوە، قه‌یرانی كۆرۆنا گیری به‌سه‌رجه‌م چینه‌كانی کۆمەڵگە، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه كرێكارن و بژێویی ژیانیان له‌سه‌ر كاری ڕۆژانه‌یه، كردووه.
ڕوونیشی کردووەتەوە: “كۆی كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان كاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه كه هه‌ر خێزانێك پێویستی به‌هاوكاری هه‌بێت، له ڕێگای لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه له پارێزگاكان هاوكاری ده‌كرێن، داواش له خاوه‌ن موڵكه‌كان کراوە كه كرێی خان‌و و كرێی دوكان وه‌رنه‌گرن ئه‌م مانگه”.
لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە، وەزیرەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “مووچە به گشتی وه‌ستاوه، هۆكاره‌كه‌شی په‌یوه‌ندی به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆوە هەیە، ئه‌گه‌رنا پاره‌ی مووچه ئاماده‌یە”.
ئەوەشی دووپات کردەوە کە لە کۆبوونەوەی دوو ڕۆژی ڕابردووی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كه مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرد، “سەرۆکی حکوومەت داوای له وه‌زاره‌تی دارایی كرد، ڕێوشوێن بگرنه‌به‌ر بۆ دابه‌شكردنی مووچه، هه‌ركاتێك ئه‌و ڕێكارانه گیرایه به‌ر، خۆشبه‌ختانه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئێمه (كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی) له ڕیزبه‌ندیی پێشه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانه بۆ مووچه و ئه‌وكات ئه‌وانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئێمه‌ن، مووچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن”.
کوێستان محەمەد هەروەها ئاشکرای کردووە، لە دوای کۆبوونەوەکە، ئێستا وەزارەتی دارایی خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ك بۆ دابه‌شكردنی مووچه، چونكه “نایانه‌وێت له‌م دۆخه‌دا قه‌ره‌باڵغی دروست ببێت و ببێته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
باسنیووز
