ته‌ندروستیی سلێمانى: تا ئێستا قۆناغێکی باشمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیوە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/3/2020، د. سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانى، له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، نووسیویه‌تى: "سوپاس بۆ خوا تا ئێستا قۆناغێکی باشمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیوە، تکاتان لێ دەکەم لە ماڵەکانتان بمێننەوە و پابەندی زیاتری ڕێنوێنییه تەندروستییەکان بن".
ده‌شڵێت: "دەزانم بەشێکی زۆر لە کاسبکاران و هاووڵاتییان بە گشتی، باری داراییان بەهۆی ئەم ڕێنوێنییانه‌وه ڕوو لە خراپییە، داوای لێبوردنتان لێ دەکەم، بەڵام تەندروستیتان لە سەروو هەموو شتێکەوەیە، هیوام سەلامەتیتانە".
باسنيوز
