چوار تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە

چوار تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، چوار تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەتەوە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتە 13 کەس.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند "چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەتەوە و گەڕێندرانەوە بۆ ماڵی خۆیان".

پێشتر 9 تووشبووی دیک چاکبوونەتەوە و تووشبوویەکیش گیانی لەدەستداوە، بەو چوار کەسەی ئەمڕۆ چاکبوونەوەیان راگەیێندراوە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە دەبێت بە 13 کەس.

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 39 کەسە، 29 تووشبوویان لە سلێمانین کە 13یان چاکبوونەتەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە، هەشت تووشبوویان لە سنووری پارێزگای هەولێر و تووشبووەکەی دیکەش لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەیە.

رووداو
Top