له زاخۆ گەنجێک له رووباری خابووردا خنکا
بێوار عه‌بدولعه‌زیز، بەڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌رگریی شارستانیی دهۆک راگه‌یاند، گه‌نجه‌که ناوی سه‌لیم عه‌بدوڵڵا عوسمانە، ته‌مه‌نی 20 ساڵ بووه له تاخی مه‌همه‌دییه‌وه له زاخۆ که‌وتووەتە نێو رووباری خابوور، بەڵام تاوەکو ئێستا ته‌رمه‌که‌ی نه‌دۆزراوه‌تەوە.
به گوته‌ی بەڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌رگریی شارستانیی دهۆک، دوو که‌سی دیکە کە کوڕ و باوکێک بوون، له کارگه‌ی حه‌سۆره‌مل له زاخۆ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وەی ئاستی ئاو گیریانخواردووە، توانراوە له‌لایه‌ن تیمه‌کانی به‌رگریی زاخۆ رزگاربکرێن.
رووداو
