وەزارەتی ناوخۆ لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دەرکرد
بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاردراوە بە درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان، راپەرین و گشت یەکە کارگێرییەکان لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ١٨-١٩ی ٣ی ٢٠٢٠ تاکوکاتژمێر ١٢ی شەوی ٢٣-٢٤ی ٣ی ٢٠٢٠.
روونیشکراوەتەوە، کە دەسەڵات بە پارێزگارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان دراوە بەمەبەستی رێکخستنەوەی چۆنیەتی دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان بەمەرجێک کارنەکاتە سەر بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ.
باسنيوز
