نووسەرێكی توركیا: لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تەنیا تەماشاکەر بوو
فەهمی ئیشیق نووسەری دیاری توركیا، ئەمڕۆ ١٦ی ٣ی ٢٠٢٠ لە یادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا لە پێگەی خۆی لە تویتەر نووسینێكی كورتی بڵاو كردووەتەوە.
ئیشیق دەنووسێت: "لە سەرەتای مانگی ٢ ی ئەمساڵدا ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە دنیادا بڵاو بووەوە، لەو كاتەوە تاوەكوو ئێستا ٥ هەزار كەسی كوشتووە، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٨ لە ماوەی ٥ سەعاتدا سەدام حوسێن ٥ هەزار كوردی كوشت، كەچی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دونیا تەنیا تەماشاكەر بوون".
لە میدیاكانی توركیا بە هیچ شێوەیەك باس لە كۆمەڵكوژیی هەڵەبجە نەكرا، لە كاتێكدا ئەوان بەردەوام دەڵێن توركیا دژی كۆمەڵكوژیی هەموو نەتەوەیەكە، بەڵام لەبارەی كۆمەڵكوژیی كوردان میدیای توركیا بێدەنگە".
باسنيوز
