کردنەوە و دروستکردنی نەخۆشخانەی کۆڕۆنا لەژێر چاودێریی تەندروستی دەبێت
تەھا محەمەد، گوتەبێژی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین بە ھاوکاریی سەرمایەداران و خێرخوازان و خاوەن کۆمپانیاکانی سنوورەکە، سەرقاڵی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەتە بە نەخۆشییە گوزاراوەکان لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، بۆ ئەو مەبەستە ، شارەوانی زەویی تایبەتی بۆ تەرخان کردووین".
گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لە ئیدارەی ڕاپەڕین بەڕێوە بچێت و بەرنامەی کارەکان دابندرێت، دوای ئەوە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە دەست دەکرێت تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانەی دەیانەوێت ھاوکار بن بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەکە".
بە گوتەی تەھا محەمەد ھەرکەس بیەوێت ئەو جۆرە نەخۆشخانانە دروست بکات، یان شوێن بۆ ئەو مەبەستە دابین بکات، دەبێت پرس و ڕاوێژ بەوان بکەن بۆ ئەوەی پلان و ڕێوشوێنەکانیان بۆ ڕوون بکەنەوە و دواتر بە چاودێریی کارگێری سنوورەکە دەست بە جێبەجێکردنی کارەکان بکرێت".
باسنيوز
