نێچیرڤان بارزانی و پلاسخارت باسیان لە دەستنیشانکردنی کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى ده‌ستنيشانكردنى كانديدێك بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى سهقامگيريى سياسى و پێكهێنانى حكوومه‌تێك كرده‌وه كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داوا ره‌واكانى خه‌ڵك و پارێزه‌رى مافه دهستوورييهكانى گه‌ل و پێكهاته‌كانى وڵات بێت، لهمبارهيهشه باس له ڕۆڵى ئه‌رێنى و يارمهتيدهرانهى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرا.
دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و په‌سه‌ندنى جموجوولى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يان، گرنگيى به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به‌تايبه‌تى له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، دۆخى داراييى عێراق و ڕێكاره‌كانى به‌رگيرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و پابه‌نديى به ڕينماييهكانى ڕێكخراوى ته‌ندروستيى جيهانى و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى بوارى ته‌ندروستى، چه‌ند ته‌ورێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
K24
