سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبۆڵ: كەس ئەو مافەی نییە هەدەپە بە تیرۆرست بناسێنێت
رۆژنامەنووس (محەممەد گەزەگەن) كە ناوبانگێكی باشی لە توركیادا هەیە و لە كەناڵی تایبەت بە خۆی لە یوتیوب دیمانەیەكی لەگەڵ ئەكرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبۆڵدا ساز كردووە.
گەزەگەن باسی لە هەدەپە كرد و گوتی هەدەپە پەیوەندی لەگەڵ پەكەكەدا نەپچڕاندووە و ئەویش وەكوو پەكەكە پارتێكی تیرۆریستە، بەڵام قسە هەیە كە تۆ پەیوەندی باشت لەگەڵیاندا هەیە، بەتایبەت لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش، دەمەوێت لێت بپرسم بۆچی پشتگیری لە هەدەپە دەكەیت؟
لە وەڵامدا ئیمامئۆغڵو بە گەزەگەنی گوت تۆ بەبێ هیچ بەڵگەیەك هەدەپە و ئەوانەی دەنگیان بە هەدەپە داوە بە تیرۆیست ناساند، كە ئەو مافەت نییە بڵێیت هەدەپە تیرۆریستە.
ئیمامئۆغڵو باسی لەوەش كرد، كە نابێت كەسانی وەكوو تۆ بەبێ بەڵگە و بە قسەی كەسانی تر ٦ ملیۆن دەنگدەری هەدەپە بە تیرۆریست بناسێنێت.
لەبارەی دەمیرتاشیش، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، دەمیرتاش بێتاوانە بە ناحەق زیندانی كراوە، ئەگەر بەڵگەیان هەیە دەمیرتاش یان هەدەپە تیرۆریستە، با بیخەنە ڕوو و ئەوكات ئێمەش دەڵێین بەڵێ بەڵگەكان راستن.
گوتیشی: "دووبارەی دەكەمەوە كە نابێت كەس ئەو مافەی هەبێت هەدەپە و لایەنگرانی هەدەپە بە تیرۆریست بناسێنێت".
باسنيوز
