دكتۆر هەڵۆ مستەفا عەسكەری: ئەو سستەمی بەڕێوەبردنی زبڵوخاشاكەی لە هەرێمی كوردستان هەیە، زۆر خراپەو كاریگەری و مەترسی لەسەر ژینگەو تەندروستی هاوڵاتیان دروست دەكات

دكتۆر هەڵۆ مستەفا عەسكەری: ئەو سستەمی بەڕێوەبردنی زبڵوخاشاكەی لە هەرێمی كوردستان هەیە، زۆر خراپەو كاریگەری و مەترسی لەسەر ژینگەو تەندروستی هاوڵاتیان دروست دەكات
گوڵان - صالح عمر
دكتۆر هەڵۆ مستەفا عەسكری سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان لە دیمانەیەكی گوڵاندا لەیەكێك لەتەوەرەكاندا ئاماژە بەوە دەكات كە

ئەو سستەمی بەڕێوەبردنی زبڵوخاشاكەی لە هەرێمی كوردستان هەیە، زۆر خراپەو كاریگەری و مەترسی لەسەر ژینگەو تەندروستی هاوڵاتیان دروست دەكات

لە بەڕێوەبردنی زبڵوخاشاكە دوا كار و ئەو سستەمەی كە لەلای خۆمان ئێستا ئەنجام دەدرێت كە تەمری تەندروستیە، كە زبڵوخاشاك زیندەبەچاڵ دەكرێت، ئەمە لەرووی زانستیەوە شیاو نییە و نابێت بكرێت، گەرچی لە ئێستادا لە هەرێم بەناچاری بەو شێوەیە خۆمان لە زبڵوخاشاك رزگار دەكەین و بەداخەوە لە كوردستانە عەمەلیەكە بۆ خۆرزگاركردن لە زبڵوخاشاك بە پێچەوانەوەی وڵاتانی پێشكەوتووە ئەنجام دەدرێت، وەك ئەوەی لە سلێمانی لە تانجەڕۆ و لە هەولێر لە كانی قڕژاڵە هەمانە، كە بۆ دانیشتوانی شارەكان بونەتە گرفتێكی گەورە، چونكە سەرچاوەیەكی پیسكەرە بۆ ژینگە و، لیتاوەكەشیان بەناو خاك بڵاودەبێتەوە و دەچیتەوە ناو ئاوی ژێر زەویەوە، هەر بۆیە ئەو شوێنانەی كە زبڵوخاشاكیان لێ زیندەبەچاڵ دەكرێت سەرچاوەیەكن بۆ نەخۆشی.

Top