وەزارەتی رۆشنبیری داوا دەکات رۆشنبیر و هونەرمەندان هەڵمەتی نیشتمانی دژی کۆرۆنا دەست پێبکەن
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا داوایه‌ك ئاراسته‌ی رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان ده‌كات، وه‌ك پاڵپشت بۆ هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیاره‌كانی دیکەی هەرێمی کورستان، هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی ده‌ست پێبكه‌ن و هه‌ریه‌ك له بواره‌كه‌ى خۆى هاوڵاتییان هانبدات بۆ پابه‌ندبوونیان به رێنماییه‌كانى خۆپاراستن له ڤایرۆسى كۆرۆنا.
وەزرەتی رۆشنبیری داواش دەکات، له‌ڕێگه‌ی كورته ڤیدیۆ و نووسین و سپۆت و لایڤ و وێنه و پۆسته‌وه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ر رێگه و چالاكییه‌كی تاكه‌كه‌سییەوە له چوارچێوه‌ی رێنمایه‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا په‌یامه‌كانی هۆشیاری و خۆپارێزی له‌و په‌تایه بگه‌یه‌ننه هاوڵاتییان.
دەقی راگەیێندراوەکە:
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان ده‌كات .
له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان .
وه‌ك وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان داوا له رۆشنبیران و نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان وه‌رزشوانان ده‌كه‌ین ، وه‌ك پاڵپشت بۆ هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیاره‌كانی تر‌ى حكومه‌تی هه‌رێم ، هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی ده‌ست پێبكه‌ن هه‌ریه‌ك له بواره‌كه‌ى خۆى هاوڵاتیان هانبده‌ن بۆ پابه‌ندبونیان به رێنماییه‌كانى خۆپاراستن له ڤایرۆسى كۆرۆنا ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوا له هاوڵاتیان بكه‌ن هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن له جێبه‌جێكردنی بڕیار‌و رێكار و هه‌نگاوه‌كانى خۆپارێزى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌و په‌تایه له هه‌رێمی كوردستان .
بۆیه وه‌ك وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان داواتان لێ ده‌كه‌ین له‌رێگه‌ی كورته ڤیدیۆ و نوسین و سپۆت و لایڤ و وێنه و پۆسته‌وه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هه‌ر رێگه و چالاكییه‌كی تاكه‌كه‌سی له چوارچێوه‌ی رێنمایه‌كانی خۆپارێزی له كۆڕۆنا په‌یامه‌كانی هۆشیاری و خۆپارێزی له‌و په‌تایه بگه‌یه‌ننه هاوڵاتیان .
وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان
2020/3/14
