وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: تا ئێستا هیچ ئامێرێكى هه‌ناسه‌دانمان بۆ تووشبوانى كۆرۆنا دانه‌ناوه
د. محه‌مه‌د قادر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕاى گه‌یاند: "تا ئێستا 28 حاڵه‌تی تووشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان تۆمار كراوه، سه‌رجه‌میان له‌ژێر چاودێربی پزیشكیدان، تا ئێستاش هیچ ئامێرێكی هه‌ناسه‌دانمان بۆ تووشبووه‌كان دانه‌ناوه".
گوتیشی: "پێداویستیی پزیشكیمان هه‌یه و خوانه‌خواسته له ئه‌گه‌ری زۆربوونی ژماره‌ى تووشبوان، ئه‌و كاته له‌وانه‌یه ئامێری هه‌ناسه‌دانمان پێویست بێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ سوودى هه‌بێت، له‌وانه‌یه ماوه‌كه‌ى درێژ بكرێته‌وه.
باس‌نیوز
