سەرجەم ئەو کەسانەی بەرکەوتەیان لەگەڵ پزیشکەکەی هەولێر هەبووە پشکنینیان بۆ کرا
د. سه‌باح زێباری، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی كوردستان رايگەیاند، دوێنێ هەینی ١٣ی ئاداری ٢٠٢٠، دەرکەوت پزیشكێكی چاو له هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بووە، دواتر به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی تەندروستیی هەولێر داوای کرد، ئه‌و کەسانەی سه‌ردانی پزیشکەکەیان کردووە، بچن پشکنین بکەن.
ڕوونیشی کردەوە کە زانیویانە، سەرجەم ئەو کەسانە پشکنینیان بۆ کراوە.
هەر لەمبارەیەوە د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری ته‌ندروستیی هه‌ولێر رايگەیاند، سه‌رجه‌م ئەوانەی بەرکەوتەیان لەگەڵ پزیشکەکە هەبووە، ره‌وانه‌ی تاقیگه كراون و نموونەی خوێنیان لێوه‌رگیراوه، ”هیچیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین و به‌رده‌وام خه‌ڵكی دیكه‌ش كه سه‌ردانیان كردووه، دێن پشكنین ده‌كه‌ن و خانه‌واده‌كه‌شی له‌ژێر كه‌ره‌نتینه‌ن تا بزانین باری ئەوان چۆنە".
باسنيوز
