پێشمەرگە یەکەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی پەتا و ڤایرۆس پێک دەهێنێت

پێشمەرگە یەکەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی پەتا و ڤایرۆس پێک دەهێنێت
وەزارەتی پێشمەرگە یەکەیەکی پزیشکیی سەربازیی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە درمییەکان پێک دەهێنێت.

لیوا بابه‌كر فه‌قێ، به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیر و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگەیاند، ئەرکی ئەو یەکەیە خاوێنکردنەوەی سەرجەم بنکە و بارەگاکانی پێشمەرگە و بازگەکان دەبێت.

لیوا بابەکر فەقێ هەروەها رایگەیاند، کە یەکە نوێیەکە لە وەزارەتی پێشمەرگە پێک دەهێندرێت و هاوپەیمانان مەشق. راهێنانی تایبەتیان پێدەکەن.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکراشی کرد، کە یەکەی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییە ترسناکەکان لە حاڵەتەکانی شەڕ و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و ڤایرۆس دەست بەکار دەبێ.









باسنیوز

Top